شاعیر: مەلا مارف کۆکەیی کتێب: دیوانی مەلا مارف کۆکەیی سەرناو: گازه‌ سەبارەت: گزیدۀ اشعار ملا معروف کوکه‌ای، تحقیق و نگارش: مهپاره لاهیجانی، ناشر: رهرو – مهاباد، تاریخ نشر: ١٣٨٧ هـ. ش، ص ١٥٠. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی خودا هه‌ر تۆی که‌ریمی کردگاری خودای مڵک و مه‌له‌ک، له‌یل و نه‌هاری هه‌رچی زه‌ڕڕاتی عه‌رز و ئاسمانه کوراتی به‌ر هه‌تاوی لانیساری له‌ ژێری ڕووپه‌ڕی ده‌ور و زه‌مانی به‌ هه‌ر نه‌خشێ ته‌ماشاکه‌م، دیاری عه‌زیزی تۆ له‌ هه‌ر لا خۆشه‌ویسته زه‌لیلی تۆ به‌ که‌س نایه قوتاری گوڵستان و گوڵ و گوڵزار و گوڵشه‌ن نه‌ی و شمشاد و سه‌روی جۆیباری نه‌وا و ناڵه و گریانی قومری فه‌غانی بولبولی سه‌ر شاخساری زریوه‌ی مه‌ل له‌سه‌ر په‌ل یا له‌ سه‌ر گوڵ چریکه‌ی هودهود و سه‌وتی هه‌زاری سه‌ڵا و حه‌قحه‌قی مورغانی یاحه‌ق که‌ ده‌نگیان دێ له‌ سه‌ر عوودی قوماری هه‌موو تاریفی زاتی پاکی تۆیه ده‌مێ ئه‌یکه‌ن به‌ خه‌نده و گا به‌ زاری به‌ لووتکه‌ی شاخه‌وه و‌ نوچکه‌ی چیاوه ئه‌خوێنن که‌بکی مه‌ستی کۆهساری به‌ هه‌ر نه‌زم و به‌ هه‌ر وێنه و عیباره‌ت هه‌موو ئیقرار ئه‌که‌ن په‌روه‌ردگاری ئه‌زانی حاڵی زاری من چلۆنه چیان لێ کردووم فه‌قر و نه‌داری فه‌قیر و گێڕ و لاکه‌وته و نه‌خۆشم به‌ بێ چاوی و به‌ پیری و ئیختیاری به‌ ناز و ڕاز و ئیعجازی محه‌ممه‌د به‌ ئه‌سحاب و به‌ ئال و چوار یاری به‌ هاوارم بگه، گیانم زه‌لیله به‌ غه‌یری تۆم نییه هومێدواری ئه‌من «مه‌عروف»ه‌که‌ی تۆم و په‌شێوم سه‌ری تێ کردووم پیری و هه‌ژاری ++++++++++++++++++++++