... به‌ڵێ من پیاو بووم که مه‌لا مارف کۆکه‌یی به کوێری، له برسان و له خه‌مان عه‌مری خودای به‌جێ هێنا، دیبووم ده‌مزانی چه‌ند زانا و خوێنده‌واره، چه‌ند کۆمه‌ڵناسه... ئه‌گه‌ر ددان به‌وه دابنێین که ئه‌ده‌بیاتی نووسراوی کورد، مه‌به‌ستم فولکلۆری ئه‌ده‌بی نییه، ڕه‌وتی سه‌بکه‌کانی ئه‌ده‌بی فارسی گرتووه، ناچارین که بڵێین که‌م شاعیری وامان هه‌بوون له سه‌بکی خوراسانیدا به‌قه‌د مه‌لا مارف سه‌رکه‌وتوو بوون.
قه‌سیده‌که‌ی «نرکه‌ی نه‌هاتی»، ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ی که له زه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌زاخانی خوێنڕێژدا، ڕه‌خنه‌ی له ڕه‌فتاری ناله‌باری کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و زه‌مانه گرتووه و به‌و نیوه‌شیعره ده‌س پێده‌کا: «موددەتێکە نەفسی حیز حوکمی خراوم لێدەکا» شاهیدی قسه‌که‌ی منه. ڕه‌نگبێ ئێستاش ئه‌و ئاژانانه که به ئه‌مری شاره‌بانی ڕه‌زاخانی، مه‌ندیلی مه‌لایان، شه‌ده‌ی لاوان، چارشێوی ژنان، نێفه‌کی ڕا‌نک و پانتۆڵ له‌به‌رانیان ده‌سووتاند، فڕێ ده‌دا، ده‌دڕی و ده‌بڕی و ئه‌گه‌ر که‌س دیار نه‌با به به‌رتیل ڕازی ده‌بوون که کۆکه‌یی له‌باره‌ی ئه‌واندا گوتوویه‌تی:
«دەچمە سەرچۆم و خه‌یابان یەک نەفەس ئاسوودە بم
شارەبانی حازرە داوای کڵاوم لێدەکا»
بێ‌شک ئه‌و سجیلنووسانه زیندوون و ئه‌گه‌ر ئه‌م شیعره بخوێننه‌وه، تک تک ئاره‌ق ده‌ڕێژن که بۆخۆیان ده‌زانن ئه‌و سه‌رده‌م چۆنیان خه‌ڵک ده‌ڕووتانده‌وه که مه‌لا مارف له‌باره‌ی ئه‌واندا گوتوویه‌تی:
«سەیری خۆشتر من کە «مەعرووفم» لە نێو ئەم شارەدا
تازە «ئیحسائیە» داوای ئیسم و ناوم لێدەکا»
له‌بیرمه شه‌وێکی له دیوه‌خانی میرزا ڕه‌حمه‌تی شافیعی، ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ، کۆمه‌ڵێک گه‌وره‌پیاو و شێعرناس که ئه‌وی له‌بیرم مابێ یه‌کیان مامۆستای مه‌زن «تورجانی زاده» بوو، تاریفی ئه‌و شیعره‌یان ده‌کرد که مه‌لا مارف بۆ شافیعی نارد بوو، من به‌ئه‌ده‌ب له‌سه‌ر چۆک دانیشتبووم، مته‌قم نه‌ده‌کرد، تا گه‌یشته ئه‌و شیعره:
«جائیزه‌ی شیعرم له تۆ ناوێ مه‌گه‌ر بارێ ڕه‌ژی
تا سه‌روڕووی دوژمن و به‌دخواهی تۆی پێ ڕه‌ش بکه‌م»
ئه‌و ده‌م وه‌ده‌نگ هاتم و گوتم: ئه‌م شیعره مانایه‌کی دیکه‌شی له‌بندا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که میرزا ڕه‌حمه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی دوژمن و به‌دخواه هه‌یه که بارێک ڕه‌ژیان ده‌وێ تا مه‌لا مارف ڕوویان پێ ڕه‌ش بکا. مامۆستا تورجانی زاده تاوێک مات بوو و گوتی: ئافه‌ریم ڕۆڵه تۆ کێی؟ خۆم پێ ناساند، گوتی له کن کێت خوێندووه؟ گوتم له خزمه‌ت مامۆستا فه‌وزی، گوتی: ئه‌وه بۆیه شتی وا ده‌زانی. به‌ڵێ مه‌لا مارف ئه‌و که‌سه بوو که به‌و هه‌موو زانست هونه‌ره‌وه به زگێک تێر و به دوو زگانی برسی بوو. دوایه‌ش که مرد وه‌ک حه‌ریق له گۆرستانی مه‌لا جامی نێژرا و گۆڕی ئه‌ویش وه‌ک گۆڕی هه‌زاران مه‌لا و سه‌ید و پیاوچاک، به‌ده‌ستی «وه‌ره‌هرام» ته‌خت کرا... ئه‌م قه‌برستانه هه‌زارن کێلی مێژوویی و جوانی تێدا هه‌بوون... له نێویان بردن. من بۆخۆم کێلێکم دیبوو که نه‌وێکی لوتفعه‌لی خانی زه‌ند هه‌ڵیکه‌ند بوو و خه‌تێکی زۆر جوان بوو. به ئاواتم گۆڕی مه‌لا مارف له حه‌وشه‌ی ماڵێکدا بێ و گوڵکاری و چیمه‌ن بێ.
قه‌سیده‌که‌ی «نرکه‌ی نه‌هاتی»، ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ی که له زه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌زاخانی خوێنڕێژدا، ڕه‌خنه‌ی له ڕه‌فتاری ناله‌باری کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و زه‌مانه گرتووه و به‌و نیوه‌شیعره ده‌س پێده‌کا: «موددەتێکە نەفسی حیز حوکمی خراوم لێدەکا» شاهیدی قسه‌که‌ی منه. ڕه‌نگبێ ئێستاش ئه‌و ئاژانانه که به ئه‌مری شاره‌بانی ڕه‌زاخانی، مه‌ندیلی مه‌لایان، شه‌ده‌ی لاوان، چارشێوی ژنان، نێفه‌کی ڕا‌نک و پانتۆڵ له‌به‌رانیان ده‌سووتاند، فڕێ ده‌دا، ده‌دڕی و ده‌بڕی و ئه‌گه‌ر که‌س دیار نه‌با به به‌رتیل ڕازی ده‌بوون که کۆکه‌یی له‌باره‌ی ئه‌واندا گوتوویه‌تی:
شارەبانی حازرە داوای کڵاوم لێدەکا»
تازە «ئیحسائیە» داوای ئیسم و ناوم لێدەکا»
تا سه‌روڕووی دوژمن و به‌دخواهی تۆی پێ ڕه‌ش بکه‌م»
گزیدۀ اشعار ملا معروف کوکه‌ای، تحقیق و نگارش: مهپاره لاهیجانی، ناشر: رهرو – مهاباد، تاریخ نشر: ١٣٨٧ هـ. ش، ص ١٩٠-١٩٢. [ئه‌م وتاره کورت کراوه‌ته‌وه. ]