شاعیر: مەلا مارف کۆکەیی کتێب: دیوانی مەلا مارف کۆکەیی سەرناو: وه‌سفی به‌هار سەبارەت: گزیدۀ اشعار ملا معروف کوکهای، تحقیق و نگارش: مهپاره لاهیجانی، ناشر: رهرو – مهاباد، تاریخ نشر: ١٣٨٧ هـ. ش، ص ١٦٠. - گۆواری ئەدەبی ـ فەرهەنگی سروه‌، ساڵی چوارەم، ژماره‌ی ٢٥، گه‌لاوێژی ١٣٦٧ی هەتاوی (لاپەڕە ٢٠. ) - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی سۆفی وەرە هەنگامی گوڵ و فەسڵی بەهارە وەقتی تەرەب و عەیش و مەی و گەشتوگوزارە پیشە و عەمەلت حیلە و تەزویر و ڕیایە تۆ بەشقی خودا پێم بڵێ ئەو کارە چ کارە؟ بەم ڕیشەوە تاکەی دەبڕی ڕیشەیی عومرت ئەم ڕیشە مەگەر تیشەیە یا شەققەمشارە؟ تێفکرە، تەماشاکە، لە کووچە و لە خیابان سۆزی نەیە، نەشئەی مەیە، ئاوازەیی تارە پۆل پۆل سه‌فی مه‌حبووبه له گوڵزار و چه‌مه‌ندا تۆ دێوی مه‌گه‌ر، مه‌نزڵی تۆ هه‌ر له موغاره‌؟ ! ڕایخستووە فەڕراشی سەبا فەڕشی زوموڕڕود وەک ئەتڵەسی یەکڕەنگە بە بێ گەرد و غووبارە هه‌رچی لکه‌ داره وه‌ره‌قی زه‌ردی له‌به‌ردا بێ به‌هره‌یه له‌م خه‌لعه‌ته هه‌رچی لکه‌داره دەڕژێنێ لە ئاوپاشی فەلەک ئاوی موقەتتەر سەققای ڕەبیعی بە قەتارە و بە مەتارە سەرتپی بەهاری لە گوڵ و لالەیی ڕەنگین چەن تیپی لە سان دا، لە پیادە و لە سەوارە موستەحفیز و نۆبەتچییە بۆ باغ و گوڵستان کەبکی دەری و بولبول و قومری و قەنارە خه‌مڵیوه وه‌کوو خێوه‌تی خارا به گوڵووکان هه‌ر چیمه‌ن و باغ و ده‌ر و ده‌شتێک و نزاره سەحرایە لە بەر عەتری گوڵ و لالە و سونبول وەک دەشتی خەتاو و خوتەن و مڵکی تەتارە شەونەم کە لەسەر ڕووی وەرەقی گوڵ دەدرەوشێ عەینەن وەکوو قەترەی عەرەقی ڕوومەتی یارە سوێسن بە زمانێکی تەڕ و تازە خەریکە بۆ مەدح و سەنای سانعی ئەم نەقش و نیگارە یانی که هه‌موو شت به ده‌می سیڕڕی وجوودی بۆ بوونی خودایه‌ک به‌ته‌نێ به‌ڵگه‌یه‌ دیاره شاعیر! وەرە تۆ بەشقی خودا ڕوو لە چەمەن کە سوحبەت لەگەڵ ئەو عالەمە هەر دەرد و جغارە ++++++++++++++++++++++