که‌سێ غه‌وواسی به‌حری عیلم و عه‌قڵ و فه‌زل و جه‌وهه‌ر بێ
ده‌بێ سینه‌ی سه‌فینه‌ی عه‌زمی وه‌ک سه‌ددی سکه‌نده‌ر بێ
که‌سێ مه‌یلی خه‌زێنه‌ی گه‌نجی ئه‌سراری نیهانی بێ
ده‌بێ مه‌ردی ته‌عام و حه‌وتخوانی شێر و ئه‌ژده‌ر بێ
که‌سێ تالب به نێو و شۆره‌ت و ڕوشد و شه‌جاعه‌ت بێ
ده‌بێ ئاماده بۆ شمشیر و تیر و زه‌ربی خه‌نجه‌ر بێ
که‌سێ مه‌یلی به ئیخراج و خروجی خوینی فاسید بێ
ده‌بێ ئه‌ووه‌ڵ قه‌ده‌م ڕازی به ئێش و نیشی نه‌شته‌ر بێ
چ باکێکی له تیر و ته‌عن و لۆمه‌ی یار و ئه‌غیاره
که‌سێ عاشق به تاقی قه‌وسی ئه‌برۆی یار و دڵبه‌ر بێ
چ کارێکی به وه‌عز و مینبه‌ر و میحراب و مزگه‌وته
که‌سێکی مورشیدی مه‌یخانه، یا ڕند و قه‌له‌نده‌ر بێ
که من ڕووتم به من چی گه‌ر لیباسی عاله‌می دونیا
هه‌موو پارچه‌ی حه‌ریر بی، یا نه داراب و موجه‌سته‌ر بێ
که من نه‌قدی دووکانم بوو به ئه‌سکیناسی ئیفلاسی
به من چی گه‌ر هه‌موو که‌س، ساحیبی یاقووت و گه‌وهه‌ر بێ
که من شه‌معی ئومێدم که‌وته نێو فانووسی زوڵمانی
به من چی گه‌ر چرای عاله‌م هه‌موو وه‌ک رۆژی ئه‌نوه‌ر بێ
که من شاهی وجوودم ماتی بێت و حوزنی وه‌حده‌ت بێ
به من چی گه‌ر هه‌موو دونیا، نیزام و تۆپ و عه‌سکه‌ر بێ
که من جامی شه‌ڕابم پڕ له ژه‌هری مار و ئه‌قره‌ب بێ
به من چێ شه‌ربه‌تی تۆ پڕ له شیر و شه‌هد و شه‌ککه‌ر بێ
له خه‌تمی موسته‌قیمی قه‌لب و قالب من که مه‌حروومم
به من چی گه‌ر کوره‌ی عاله‌م، موحه‌دده‌ب یا موقه‌ععه‌ر بێ
عه‌زیزم عه‌زمی هیممه‌ت شه‌رته بۆچی هێنده مه‌ئیووسی
ده‌بێ شاعیر قه‌وی قه‌لب و مه‌تین و سینه ده‌فته‌ر بێ