ئاڵەکۆک

مەلا مارف کۆکەیی add_a_photo
عەینەکی عەینم عەزیزم من بە تۆ تەقدیم دەکەم
مەخزەن و میفتاحی قەلبی خۆم بە تۆ تەسلیم دەکەم

بۆ بەشارەت نەقدی جان و قیسم و ئەنواعی غەزەل
کامەیان چاکن ئەوان بۆ تۆ ئەمن تەقدیم دەکەم

بۆ تەشەککور، بۆ ڕەواجی عومر و حوسنی عاقیبەت
بۆ عەزیزێکی وەکوو تۆ، وەختی خۆم تەقسیم دەکەم

ئەووەڵی شەو، شێعری شوکرە و نیوەشەو شێعری بەقا
ئاخری شەو شێعری حوسنی عاقیبەت تەنزیم دەکەم

تووتیی تەبعم بە یادی قەندی لوتف و سوحبەتت
شەککەرئەفشانە منیش هەر شوکری تۆی تەعلیم دەکەم
گزیدۀ اشعار ملا معروف کوکه‌ای، تحقیق و نگارش: مهپاره لاهیجانی، ناشر: رهرو – مهاباد، تاریخ نشر: ١٣٨٧ هـ. ش، ص ١٦٨.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit