شاعیر: مەلا مارف کۆکەیی کتێب: دیوانی مەلا مارف کۆکەیی سەرناو: شێعری شه‌ککه‌ر سەبارەت: گزیدۀ اشعار ملا معروف کوکه‌ای، تحقیق و نگارش: مهپاره لاهیجانی، ناشر: رهرو – مهاباد، تاریخ نشر: ١٣٨٧ هـ. ش، ص ١٦٨. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی عەینەکی عەینم عەزیزم من بە تۆ تەقدیم دەکەم مەخزەن و میفتاحی قەلبی خۆم بە تۆ تەسلیم دەکەم بۆ بەشارەت نەقدی جان و قیسم و ئەنواعی غەزەل کامەیان چاکن ئەوان بۆ تۆ ئەمن تەقدیم دەکەم بۆ تەشەککور، بۆ ڕەواجی عومر و حوسنی عاقیبەت بۆ عەزیزێکی وەکوو تۆ، وەختی خۆم تەقسیم دەکەم ئەووەڵی شەو، شێعری شوکرە و نیوەشەو شێعری بەقا ئاخری شەو شێعری حوسنی عاقیبەت تەنزیم دەکەم تووتیی تەبعم بە یادی قەندی لوتف و سوحبەتت شەککەرئەفشانە منیش هەر شوکری تۆی تەعلیم دەکەم ++++++++++++++++++++++