ئاڵەکۆک

مەلا مارف کۆکەیی add_a_photo
مەلا مارف کۆکەیی دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
١٠. شکایه‌ت له‌ بێ وه‌فایی دونیا
ئه‌ی بولبولی خۆش ئه‌لحان بۆچ هێنده په‌رێشانی
ئه‌ی ساده‌دڵا تاکه‌ی هه‌ر وه‌حشی و نه‌زانی

زۆر عه‌یبه گه‌لێ عاره بۆ ئه‌م گۆڵ و گوڵزاره
هه‌مده‌م به‌ خه‌س و خاره، سه‌رگشته‌ و حه‌یرانی

ئه‌ی عاشقی مه‌ستانه‌، ئه‌م باغ و گوڵستانه
ڕه‌عنایه به‌ فه‌روه‌ردین یه‌غمایه به‌ زستانی

سه‌رو و سه‌مه‌ن و سونبول ئه‌و خێوه‌ت و خه‌یمه‌ی گوڵ
تاراجی ده‌کا تیپی سه‌رتیپی زومستانی

چه‌ند ساڵه منیش وه‌ک تۆ به‌م ده‌رده‌ گرفتارم
که‌وتوومه غه‌زه‌لخوانی، بێهووده و مه‌ججانی

ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ تۆ کێشات ئه‌و ڕه‌نجه که‌ من دیتم
هیچ نه‌فعی نه‌دا بۆ مه‌ جوز نه‌قدی په‌رێشانی

ئه‌شعار و قه‌سیده‌ی من ئافاقی هه‌مووو داگرت
بانه و سه‌قز و موکری، سه‌رده‌شت و سولێمانی

نه‌مدی له‌ که‌س ئیقدامێ، نه‌مدی له‌ که‌س ئیکڕامێ
یا بێن و به‌دڵ بیکه‌ن له‌م ته‌بعه قه‌دردانی

تەقسیمی ئەزەل وابوو لەم هۆزە نەبینم من
ئیللا ئەلەم و حەسرەت، ناڵین و پەرێشانی

ئیللا له جووانێکی ئازاده‌یی دێبوکری
مه‌خسوس له‌ بزورگان و نه‌وزاده‌یی یه‌لخانی

هه‌وری که‌ڕه‌م و ڕه‌حمه‌ت بڕژێنێ بپرژێنێ
سه‌ر مه‌زره‌عه‌یی قه‌بری به‌خشایشی یه‌زدانی
گزیدۀ اشعار ملا معروف کوکه‌ای، تحقیق و نگارش: مهپاره لاهیجانی، ناشر: رهرو – مهاباد، تاریخ نشر: ١٣٨٧ هـ. ش، ص ١٦٣.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit