شاعیر: مەلا مارف کۆکەیی کتێب: دیوانی مەلا مارف کۆکەیی سەرناو: شکایه‌ت له‌ بێ وه‌فایی دونیا سەبارەت: گزیدۀ اشعار ملا معروف کوکه‌ای، تحقیق و نگارش: مهپاره لاهیجانی، ناشر: رهرو – مهاباد، تاریخ نشر: ١٣٨٧ هـ. ش، ص ١٦٣. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی ئه‌ی بولبولی خۆش ئه‌لحان بۆچ هێنده په‌رێشانی ئه‌ی ساده‌دڵا تاکه‌ی هه‌ر وه‌حشی و نه‌زانی زۆر عه‌یبه گه‌لێ عاره بۆ ئه‌م گۆڵ و گوڵزاره هه‌مده‌م به‌ خه‌س و خاره، سه‌رگشته‌ و حه‌یرانی ئه‌ی عاشقی مه‌ستانه‌، ئه‌م باغ و گوڵستانه ڕه‌عنایه به‌ فه‌روه‌ردین یه‌غمایه به‌ زستانی سه‌رو و سه‌مه‌ن و سونبول ئه‌و خێوه‌ت و خه‌یمه‌ی گوڵ تاراجی ده‌کا تیپی سه‌رتیپی زومستانی چه‌ند ساڵه منیش وه‌ک تۆ به‌م ده‌رده‌ گرفتارم که‌وتوومه غه‌زه‌لخوانی، بێهووده و مه‌ججانی ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ تۆ کێشات ئه‌و ڕه‌نجه که‌ من دیتم هیچ نه‌فعی نه‌دا بۆ مه‌ جوز نه‌قدی په‌رێشانی ئه‌شعار و قه‌سیده‌ی من ئافاقی هه‌مووو داگرت بانه و سه‌قز و موکری، سه‌رده‌شت و سولێمانی نه‌مدی له‌ که‌س ئیقدامێ، نه‌مدی له‌ که‌س ئیکڕامێ یا بێن و به‌دڵ بیکه‌ن له‌م ته‌بعه قه‌دردانی تەقسیمی ئەزەل وابوو لەم هۆزە نەبینم من ئیللا ئەلەم و حەسرەت، ناڵین و پەرێشانی ئیللا له جووانێکی ئازاده‌یی دێبوکری مه‌خسوس له‌ بزورگان و نه‌وزاده‌یی یه‌لخانی هه‌وری که‌ڕه‌م و ڕه‌حمه‌ت بڕژێنێ بپرژێنێ سه‌ر مه‌زره‌عه‌یی قه‌بری به‌خشایشی یه‌زدانی ++++++++++++++++++++++