ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
من سووپەرمانێک دەناسم:
وەك لەقـلەق لانەپەروەرە.
چەشنی گورگ
عاشقـێكی هەتاسەرە. ١
هەنگ ئاسایی
لەخۆبـووردە و نەخـشكارە.
نەفسی بەرزە وەک پـشیـلە،
سەگ ئاسایی ئـەمـەكـدارە.
وەكوو مانـگا بـەخـشنـدەیە،
هێندەی چوارپێ خۆڕاگـر و بەدەمارە.
من سووپەرمانێک دەناسم،
پـێغەمبەر نا،
بەڵام پەرجۆی كردگارە!

١. دێڵە و گۆڵەی گورگ تاسەر دڵسۆزی یەكترن و دوای نەمانی یەكێكیان ئەوی دی، تا مابێ، بێ 'هاوسەر' ژیان بەسەر دەبا!
كانوونی دووەمی ٢٠١٣ - هێلسنكی
لاپەڕەی ١٧٥,١٧٦
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit