شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: سووپەرمان سەبارەت: كانوونی دووەمی ٢٠١٣ - هێلسنكی - لاپەڕەی ١٧٥,١٧٦ - نووسین: خالید قادری من سووپەرمانێک دەناسم: وەك لەقـلەق لانەپەروەرە. چەشنی گورگ عاشقـێكی هەتاسەرە. ١ هەنگ ئاسایی لەخۆبـووردە و نەخـشكارە. نەفسی بەرزە وەک پـشیـلە، سەگ ئاسایی ئـەمـەكـدارە. وەكوو مانـگا بـەخـشنـدەیە، هێندەی چوارپێ خۆڕاگـر و بەدەمارە. من سووپەرمانێک دەناسم، پـێغەمبەر نا، بەڵام پەرجۆی كردگارە! ١. دێڵە و گۆڵەی گورگ تاسەر دڵسۆزی یەكترن و دوای نەمانی یەكێكیان ئەوی دی، تا مابێ، بێ 'هاوسەر' ژیان بەسەر دەبا! ++++++++++++++++++++++