ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
وا ژین بەسەرچوو، هەر عاقڵ نەبووم،
بۆ وات ئەفراندم خودای فریادڕەس؟
بۆ کەسێک سەری کای تێدا نەبێ،
سنوور و دەوڵەت، نەخشە و ئاڵا چەس!
کەسێک عاقڵ بێ هونەر دەنوێنێ،
لە شاخان لەسەر خوێن کڕ دەکەوێ،
لە بەغدا کورسی و پارە هەڵدێنێ!
عەگال لەسەر و زمان دەبەستێ،
بە قوون دەپەیڤێ و بە دەمیش دەتڕێ،
لێمان دەبێتە تەها جزراوی! ١

* سەرکردەیەکی پارتخێڵێک گوتی' مرۆی عاقڵ' باسی دەوڵەتی کوردی ناکا! ئەمە مافی خۆیەتی، بەڵام دەبوایە ٦٠ساڵ پێش ئێستا ئەمەم پێ بڵێ!
١. تەها جزراوی: زۆڵەکوردێک بوو لە سەرکردایەتیی حیزبی بەعسدا.
هێلسنكی ٢٠١٢/١٢/١٨
لاپەڕەی ١٧٣,١٧٤
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit