شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: عاقڵبوون سەبارەت: هێلسنكی ٢٠١٢/١٢/١٨ - لاپەڕەی ١٧٣,١٧٤ - نووسین: خالید قادری وا ژین بەسەرچوو، هەر عاقڵ نەبووم، بۆ وات ئەفراندم خودای فریادڕەس؟ بۆ کەسێک سەری کای تێدا نەبێ، سنوور و دەوڵەت، نەخشە و ئاڵا چەس! کەسێک عاقڵ بێ هونەر دەنوێنێ، لە شاخان لەسەر خوێن کڕ دەکەوێ، لە بەغدا کورسی و پارە هەڵدێنێ! عەگال لەسەر و زمان دەبەستێ، بە قوون دەپەیڤێ و بە دەمیش دەتڕێ، لێمان دەبێتە تەها جزراوی! ١ * سەرکردەیەکی پارتخێڵێک گوتی' مرۆی عاقڵ' باسی دەوڵەتی کوردی ناکا! ئەمە مافی خۆیەتی، بەڵام دەبوایە ٦٠ساڵ پێش ئێستا ئەمەم پێ بڵێ! ١. تەها جزراوی: زۆڵەکوردێک بوو لە سەرکردایەتیی حیزبی بەعسدا. ++++++++++++++++++++++