ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
درەخت و با تێک ئاڵاون.
هەندێ گەڵا، وەک بۆ چینە،
بێ دوودڵی هەڵدەنیشن، تەنگەتاون...
هەندێکیشیان جارێک، دووجار،
بە هەواوە جینگڵ دەخۆن،
چەرخە دەدەن... شل و خاون...
ئاخ، نازانم
با بە گەڵا چ دەژمێرێ:
ڕۆژانێ چووم،
یا ئەوانەی هێشتا ماون!
پایزی٢٠١٢-هێلسنکی
لاپەڕەی ١٧١،١٧٢
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit