شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: خەزەڵوەر سەبارەت: پایزی٢٠١٢-هێلسنکی - لاپەڕەی ١٧١،١٧٢ - نووسین: خالید قادری درەخت و با تێک ئاڵاون. هەندێ گەڵا، وەک بۆ چینە، بێ دوودڵی هەڵدەنیشن، تەنگەتاون... هەندێکیشیان جارێک، دووجار، بە هەواوە جینگڵ دەخۆن، چەرخە دەدەن... شل و خاون... ئاخ، نازانم با بە گەڵا چ دەژمێرێ: ڕۆژانێ چووم، یا ئەوانەی هێشتا ماون! ++++++++++++++++++++++