ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
چرکەیەکە
سوورتر لەوەی
تۆفان هەڵسێ،
زارکی گڕکان بلرفێنێ،
بوومەلەرزە بە دوند بگا و
ڕیشەی گەردوون ڕاچڵەکێنێ...
چرکەیەک
هاوتای نییە،
ئەگەر مێژووی دڵەکوتێی چاخەکانیش
'لە سپارتاکڕا تا گیڤارا' ١
پەڕ لەدوای پەڕ هەڵدەیتەوە...
چرکەیەکە:
ئازیزەکەت وەردەچەرخێ،
تا تۆ گرێی مەمکبەندی بکەیتەوە!

١. سپارتاک: سپورتاکۆس(١١١-٧١پ ز) سیمبولی ئازادیخوازان و سەرکردەی کۆیلە ڕاپەڕیوەکان دژی دەسەڵاتی ڕۆما.
٢٠١٢/٧/٢٧ - ڤیلنوس
لاپەڕەی ١٦٩,١٧٠
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit