شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: گرێ سەبارەت: ٢٠١٢/٧/٢٧ - ڤیلنوس - لاپەڕەی ١٦٩,١٧٠ - نووسین: خالید قادری چرکەیەکە سوورتر لەوەی تۆفان هەڵسێ، زارکی گڕکان بلرفێنێ، بوومەلەرزە بە دوند بگا و ڕیشەی گەردوون ڕاچڵەکێنێ... چرکەیەک هاوتای نییە، ئەگەر مێژووی دڵەکوتێی چاخەکانیش 'لە سپارتاکڕا تا گیڤارا' ١ پەڕ لەدوای پەڕ هەڵدەیتەوە... چرکەیەکە: ئازیزەکەت وەردەچەرخێ، تا تۆ گرێی مەمکبەندی بکەیتەوە! ١. سپارتاک: سپورتاکۆس(١١١-٧١پ ز) سیمبولی ئازادیخوازان و سەرکردەی کۆیلە ڕاپەڕیوەکان دژی دەسەڵاتی ڕۆما. ++++++++++++++++++++++