ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
کە یەکمجار زریکاندم
پشکەعەشقێک بوو بە هەوا و
تکایە ناو سییەکانم.
عەشق هات و ناوکی بڕیم،
عەشق هات و فرچکی دام،
یەکەم دەسرازەی بۆم چنی و
دنیای ڕەشی کرد بە دنیام.
***

من عاشقێکی زگماکم،
باوەڕ بکەن،
ئەگەر خڕکەبەردێکیش بام لە لاڕێیک
عەشقی بەردێک دڵمی دەسمی،
یا دەبوومە سەوداسەری دراوسێیەک:
کۆلکەدارێک،
گۆمیلکەیەک،
پەڵەتیشکێک یا نسێیەک!
من عاشقێکی زگماکم!
٢٠١٠/١٢/٢٩ - ڕیگا
لاپەڕەی ١٠٣،١٠٤
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit