شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: من عاشقێکی زگماکم سەبارەت: ٢٠١٠/١٢/٢٩ - ڕیگا - لاپەڕەی ١٠٣،١٠٤ - نووسین: خالید قادری کە یەکمجار زریکاندم پشکەعەشقێک بوو بە هەوا و تکایە ناو سییەکانم. عەشق هات و ناوکی بڕیم، عەشق هات و فرچکی دام، یەکەم دەسرازەی بۆم چنی و دنیای ڕەشی کرد بە دنیام. *** من عاشقێکی زگماکم، باوەڕ بکەن، ئەگەر خڕکەبەردێکیش بام لە لاڕێیک عەشقی بەردێک دڵمی دەسمی، یا دەبوومە سەوداسەری دراوسێیەک: کۆلکەدارێک، گۆمیلکەیەک، پەڵەتیشکێک یا نسێیەک! من عاشقێکی زگماکم! ++++++++++++++++++++++