ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
هێندەی کونی دەرزییکە
زارکی ژینی هەڵوەدایی،
خۆشی خەمی پێوە دەچێ
داوی سپی و ڕەش ئاسایی.
***
چاوەڕێی چیم؟
کاڵای سەفەر، کوا چی ماوە تا تەواو بێ؟ !
چەند تەقڵێک!
بۆیە، ئێستا،
خۆم و قەڵەم و کاغەزێک،
لەناو بازنەی نیوەشەودا،
دەستمان ناوەتە بەر چەنە و
هەڵترووشکاوین بە کپی،
دەمانەوێ لەوە بگەین،
بۆ داوی ڕەش باریکتر بوو لە هی سپی!
١٩٩١/١٢/١٩ - مۆسکۆ
لاپەڕەی ١٥و١٦
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit