شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: داوی ڕەش و سپی سەبارەت: ١٩٩١/١٢/١٩ - مۆسکۆ - لاپەڕەی ١٥و١٦ - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew هێندەی کونی دەرزییکە زارکی ژینی هەڵوەدایی، خۆشی خەمی پێوە دەچێ داوی سپی و ڕەش ئاسایی. *** چاوەڕێی چیم؟ کاڵای سەفەر، کوا چی ماوە تا تەواو بێ؟ ! چەند تەقڵێک! بۆیە، ئێستا، خۆم و قەڵەم و کاغەزێک، لەناو بازنەی نیوەشەودا، دەستمان ناوەتە بەر چەنە و هەڵترووشکاوین بە کپی، دەمانەوێ لەوە بگەین، بۆ داوی ڕەش باریکتر بوو لە هی سپی! ++++++++++++++++++++++