ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
گەر پشکەئاوێک دەریای پێ تەنگ بێ،
بەرز بێتەوە و
ببێتە پۆیلکەی کۆڵوانەی هەوران،
گەر دێڕەشیعرێک لە دیوانێکدا
هاودەنگی نەبێ و خۆی هەڵاوێرێ،
ئەگەر قورینگێک
ئارەزوو نەکا
تەلی قوڕگی خۆی
بە قاوەقاوی ڕەوە بسپێرێ
من هەر دەوڵەتی شیعر شک دەبەم،
ئەوا ڕامسپارد،
تا پیرۆزباییم بۆیان بنێرێ!

* ئەم هۆنراوەیە، لەسەروبەندی بزاڤی سەربەخۆییخوازانەی وڵاتانی بەڵتیک (لیتوانیا و لاتڤیا و ئیستۆنیا) دا نووسراوە. لەوە دەچێ پەیوەندیی راستەوخۆی بە جاڕدانی سەربەخۆییی لیتوانیا وە هەبێ، کە ڕۆژی ١٩٩٠/٣/١١بوو.
١٩٩٠/٣/١٢ - ترابلوس
لاپەڕەی ١٣و١٤
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit