شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: دانپێدانان سەبارەت: ١٩٩٠/٣/١٢ - ترابلوس - لاپەڕەی ١٣و١٤ - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew گەر پشکەئاوێک دەریای پێ تەنگ بێ، بەرز بێتەوە و ببێتە پۆیلکەی کۆڵوانەی هەوران، گەر دێڕەشیعرێک لە دیوانێکدا هاودەنگی نەبێ و خۆی هەڵاوێرێ، ئەگەر قورینگێک ئارەزوو نەکا تەلی قوڕگی خۆی بە قاوەقاوی ڕەوە بسپێرێ من هەر دەوڵەتی شیعر شک دەبەم، ئەوا ڕامسپارد، تا پیرۆزباییم بۆیان بنێرێ! * ئەم هۆنراوەیە، لەسەروبەندی بزاڤی سەربەخۆییخوازانەی وڵاتانی بەڵتیک (لیتوانیا و لاتڤیا و ئیستۆنیا) دا نووسراوە. لەوە دەچێ پەیوەندیی راستەوخۆی بە جاڕدانی سەربەخۆییی لیتوانیا وە هەبێ، کە ڕۆژی ١٩٩٠/٣/١١بوو. ++++++++++++++++++++++