کە چاوەڕیی هاتنی تۆم
کات سڕ دەبێ و سروشت دەنوێ-
نە گەڵایەک دەشنێتەوە،
نە سرتەیەک دەگاتە گوێ.
***
لەگەڵ هەستی یەکەم هەنگاو
لە مەڵبەندی نێرگزەوە
شنەبایەک دەئەنگوێ،
دەوراندەورم ڕەنگپۆش دەکا
گرشەی مێرگ و چیمەنی نوێ.
***
ئەوا تەمەن بەسەر دەچێ...
کەچی هێشتا مەراقێکم لە دڵدایە:
دڵەفڕکێ کەی خۆشترە؟
کە چاوەڕیی ترپەی پێتم،
یا کە دەستت لە دستمایە؟ !
کات سڕ دەبێ و سروشت دەنوێ-
نە گەڵایەک دەشنێتەوە،
نە سرتەیەک دەگاتە گوێ.
***
لەگەڵ هەستی یەکەم هەنگاو
لە مەڵبەندی نێرگزەوە
شنەبایەک دەئەنگوێ،
دەوراندەورم ڕەنگپۆش دەکا
گرشەی مێرگ و چیمەنی نوێ.
***
ئەوا تەمەن بەسەر دەچێ...
کەچی هێشتا مەراقێکم لە دڵدایە:
دڵەفڕکێ کەی خۆشترە؟
کە چاوەڕیی ترپەی پێتم،
یا کە دەستت لە دستمایە؟ !