ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
زەردەپەڕی ئێوارەیە.
بای شاپەڕی نەورەسێکی ئەفسانەیی
گۆلی ئاسۆی لەراندووە.
تافتەیەکی ڕەنگ هەناری
لووتکەکانی نەخشاندووە.
هزرۆکەیەک دێ بە دڵدا:
ئەتۆ بڵێی،
لە هەڕەتی داخزانا،
خۆر خلیسکی نەبردبێ؟
ئەتۆ بڵێی
تیشە شاخە نووکتیژەکان
برینداریان نەکردبێ؟ !
٢٠٠٦-كوردستان
لاپەڕەی ٤٢،٤٣
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit