شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: زەردەپەڕ سەبارەت: ٢٠٠٦-كوردستان - لاپەڕەی ٤٢،٤٣ - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew زەردەپەڕی ئێوارەیە. بای شاپەڕی نەورەسێکی ئەفسانەیی گۆلی ئاسۆی لەراندووە. تافتەیەکی ڕەنگ هەناری لووتکەکانی نەخشاندووە. هزرۆکەیەک دێ بە دڵدا: ئەتۆ بڵێی، لە هەڕەتی داخزانا، خۆر خلیسکی نەبردبێ؟ ئەتۆ بڵێی تیشە شاخە نووکتیژەکان برینداریان نەکردبێ؟ ! ++++++++++++++++++++++