شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: دڵەفڕکێ سەبارەت: ٢٠٠٤/١٢/٤ - هێلسنكی - لاپەڕەی ٤٠،٤١ - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew کە چاوەڕیی هاتنی تۆم کات سڕ دەبێ و سروشت دەنوێ- نە گەڵایەک دەشنێتەوە، نە سرتەیەک دەگاتە گوێ. *** لەگەڵ هەستی یەکەم هەنگاو لە مەڵبەندی نێرگزەوە شنەبایەک دەئەنگوێ، دەوراندەورم ڕەنگپۆش دەکا گرشەی مێرگ و چیمەنی نوێ. *** ئەوا تەمەن بەسەر دەچێ... کەچی هێشتا مەراقێکم لە دڵدایە: دڵەفڕکێ کەی خۆشترە؟ کە چاوەڕیی ترپەی پێتم، یا کە دەستت لە دستمایە؟ ! ++++++++++++++++++++++