ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور
١١٠. کۆبوونەوەکەی بەرەبابەکان
خۆ ناڵێم ئەوان واەنەکەن، یا هین!
بەڵام لە کونی هەزاران پینەی پاشەڵیانەوە
دیارە کێن و چین:
ئەوان لیبراڵی ئاخیر زەمان،
بلیمەتترین موفاوەزاتچین.
ئەدی نابینن؟
هێند کۆبوونەوە و ماچوومووچیان کرد،
هێندە تێک ئاڵان، وەک ئاشقە و ماشقە،
زۆری نەماوە شەرم وەلاخەن،
بڵێن: 'کوڕینە، ئێمە مەحرەمین،
کورسیمان ناوێ، جێمان بۆ ڕاخەن! '
٢٠١٧/٧/١٣-ماینز
لاپەڕەی ٢٦٥,٢٦٦
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit