ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور
١٠٩. دەربارەی قەڵەمە دوونووکەکەم
قەڵەمێک هەیەـ دوونووک:
نووکی یەکەم لە ئاوریشمە،
بەمیان باسی
ترپەی دڵی بەردی لاڕێ و
بۆنی هەنگاوی ژن دەکەم.
هی دووەمیش لە ئەڵماسە،
بەردەماسکی دنیای سەتڕووی
پێ لەتلەت و کونکون دەکەم.
٢٠١٦/٩/١٧ - ڕیگا
لاپەڕەی ٢٦٣,٢٦٤
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit