شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: کۆبوونەوەکەی بەرەبابەکان سەبارەت: ٢٠١٧/٧/١٣-ماینز - لاپەڕەی ٢٦٥,٢٦٦ - نووسین: خالید قادری خۆ ناڵێم ئەوان واەنەکەن، یا هین! بەڵام لە کونی هەزاران پینەی پاشەڵیانەوە دیارە کێن و چین: ئەوان لیبراڵی ئاخیر زەمان، بلیمەتترین موفاوەزاتچین. ئەدی نابینن؟ هێند کۆبوونەوە و ماچوومووچیان کرد، هێندە تێک ئاڵان، وەک ئاشقە و ماشقە، زۆری نەماوە شەرم وەلاخەن، بڵێن: 'کوڕینە، ئێمە مەحرەمین، کورسیمان ناوێ، جێمان بۆ ڕاخەن! ' ++++++++++++++++++++++