ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
کە بێ تۆ بووم بێ لڤین بووم،
سەد مخابن،
بێ ڕۆشناییت ڕۆژگارێکم بە فیرۆ دا.
ئێستاش بە تۆ کۆک و سازم،
وەک گۆی زەویم لەناو فەزای پڕ پەرجۆدا،
ئەو بە دەوری خۆی و خۆردا دەخولێتەوە،
من بە دەوری خۆم و تۆدا.
٢٠١٦/٣/١٥ - ڕیگا-هێلسنکی
لاپەڕەی ٢٥٩
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit