شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: من و گۆی زەوی سەبارەت: ٢٠١٦/٣/١٥ - ڕیگا-هێلسنکی - لاپەڕەی ٢٥٩ - نووسین: خالید قادری کە بێ تۆ بووم بێ لڤین بووم، سەد مخابن، بێ ڕۆشناییت ڕۆژگارێکم بە فیرۆ دا. ئێستاش بە تۆ کۆک و سازم، وەک گۆی زەویم لەناو فەزای پڕ پەرجۆدا، ئەو بە دەوری خۆی و خۆردا دەخولێتەوە، من بە دەوری خۆم و تۆدا. ++++++++++++++++++++++