ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
هێشتا زوو بوو کە سێوی بووم.
گەلێک هاوڕێ،
کە تا ئێستاش ڕۆژنەی چاویان پڕشنگدارە،
باریان کرد و جێیان هێشتم،
ئیدە هەرگیز نایەنەوە ئەم هەوارە.

هەزاران شەو
تارمایی خەو
بەبەردەمما ڕاخوشیوە و
بۆ بن پێڵووم لای نەداوە؛
گەلەک جاران
بۆ جێژوانی
سار ڕۆیشتووم
لە سۆنگەی هیچ
دڵی ژنان لێم ڕەنجاوە؛
ساڵانێکیش
لە هاتیشدا بۆ نان چووبم،
نان لە شەقی باڵی داوە؛
کەچی هەرتۆ،
کەسی تر نا،
هەر تۆ بۆ من هەتا سەری،
ئەی ئەو نمە ڕووناکییەی
لە خەرمانەی عەرشی خواوە
بۆ سەر زمان هەڵدەوەری،
تەنیا هەر تۆ جێم ناهێڵێت،
لەوە دەچێ
بە گیانمەوە لکابێت و
جوداییمان
کە محاڵیش مەحاڵتر بێ،
لەوە دەچێ
چارەنووس بێ
دەستەملان بین هەتا مردن
بۆم ببێتە
دوا چۆڕە ئاو،
دوا هاودەنگ و دوا سرتەی ژن.
٢٠١٦ - هێلسنکی
لاپەڕەی ٢٥٥,٢٥٦,٢٥٧,٢٥٨
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit