ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
لە ناو جەرگەی بەهارێکی ئیقلیمگیردا
هەڵتۆقیوم
وەک گردێکی ڕووت و ڕەقەن
گوێم گرتووە
لە زەمزەمەی بەفراوان و
حیلکەحیلکی مێرگ و چیمەن.
بەهاریش بێ،
ئاگام لێیە
بۆ چۆڕێکی دیکەی خەزان
سەرواڵایە کاسەی تەمەن!
٢٠١٦/٧/٢١ - ڕیگا-هێلسنکی
لاپەڕەی ٢٦٠,٢٦١
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit