شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: خەزان لە بەهاردا سەبارەت: ٢٠١٦/٧/٢١ - ڕیگا-هێلسنکی - لاپەڕەی ٢٦٠,٢٦١ - نووسین: خالید قادری لە ناو جەرگەی بەهارێکی ئیقلیمگیردا هەڵتۆقیوم وەک گردێکی ڕووت و ڕەقەن گوێم گرتووە لە زەمزەمەی بەفراوان و حیلکەحیلکی مێرگ و چیمەن. بەهاریش بێ، ئاگام لێیە بۆ چۆڕێکی دیکەی خەزان سەرواڵایە کاسەی تەمەن! ++++++++++++++++++++++