ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور
١٠٢. تا لێک جودا نەبووینەوە
تا لێک جودا نەبووینەوە
نەمدەزانی
دڵگیرترین یاسەمینجاڕ
جێی لە نواڵەی١ ناولەپێکدا دەبێتەوە.
نەمدەزانی
نیگا هەیە چوار وەرزی ساڵ
رەنگ بۆ هەور و دارستانان دەگرێتەوە.
تا لێک جودا نەبووینەوە
نەمدەزانی:
لەودیو شوورەی بێدەنگیتا
شکۆدار بووی چەشنی دەفەی سینگی چیا،
بێپەیتر بووی لە مێژووی خەم
سادەتربووی لە لاسکە گیا..
نەمدەزانی:
من ئادەمی ناو بەهەشت بووم
لەگەڵ یەکەم ژنی دنیا!

فەرهەنگۆک:
١. نواڵە: شیوەڵە و دۆڵی بچکووک.
٢٠١٦/١/٢ - هێلسنکی
لاپەڕەی ٢٤٩,٢٥٠
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit