ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
چۆن نابینا بەتەمایە
خۆر تەنۆکێک ترووسکاییی بۆ بنێرێ،
چۆڵگەڕێکی سیسهەڵاتووش
بە عەزرەتە
ڕێ بیباتە سەر کانییەک، یا زەنوێرێ_
منیش دەژیم بەو هیوایەی،
هێمایەکی خۆشەویستی
لە دەمتەوە هەڵبدێرێ!
٢٠١٥/١٢/٢٧ - ڕیگا
لاپەڕەی ٢٤٧,٢٤٨
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit