ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
هەندێک شەوان،
کە تاریکی
دەبێتە ڕووبەندی زەمین،
دەست دەدەمە چەکی خەیاڵ،
لە بێدەنگی دەچمە کەمین.
خۆم دادەگرم،
تا ئەو ساتەی
خامۆشییەکی گەوهەربار
دێتە بەر سێرەی خەیاڵم
کە هات، ئەوسا
هەرچی خشڵی ئاواز هەیە،
هەموو لەبەر دادەماڵم!
٢٠١٥/١١/٢٦ - هێلسنکی
لاپەڕەی ٢٤٥,٢٤٦
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit