غونچەی بەهاری شادی هەڵوەری
ئەو مەلە کەوا ناوی جوانی بوو
کەی هات نازانم، کەی بۆ کوێ فڕی؟ !
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »
زستانی ژیانە وا قەلی مەرگە قڕی
پیری مڵەیەک بوو ڕەگی لاویمی بڕی
باڵداری جوانیم لە لکی ئاواتم
هاوارە لە من! چ زووبەزوو نیشت و فڕی
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
پیری مڵەیەک بوو ڕەگی لاویمی بڕی
باڵداری جوانیم لە لکی ئاواتم
هاوارە لە من! چ زووبەزوو نیشت و فڕی
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
حەیف ڕۆژانی جوانیم بەسەر چوو
بەهاری تازەی ژینم وشک بوو
ئەو باڵندەیەی کە گەنجی ناو بوو
هاوار نازانم کەی هات و کەی چوو
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی»
بەهاری تازەی ژینم وشک بوو
ئەو باڵندەیەی کە گەنجی ناو بوو
هاوار نازانم کەی هات و کەی چوو
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی»
ئەفسوس! تۆماری جوانیمان تەی بوو
بەهاری تازەی شادیمان (دەی) بوو
ئەو مەلە مەستەی جوانی بوو ناوی
هەی داد، نەمزانی کەی هات و کەی چوو
«وەرگێڕاوی چوارینەکانی خەییام، مامۆستا گۆران. »
بەهاری تازەی شادیمان (دەی) بوو
ئەو مەلە مەستەی جوانی بوو ناوی
هەی داد، نەمزانی کەی هات و کەی چوو
«وەرگێڕاوی چوارینەکانی خەییام، مامۆستا گۆران. »
افسوس که نامهٔ جوانی طی شد
وان تازهبهار زندگانی دی شد
آن مرغ طرب که نام او بود شباب
فریاد! ندانم که کی آمد، کی شد!
«خیام. »
وان تازهبهار زندگانی دی شد
آن مرغ طرب که نام او بود شباب
فریاد! ندانم که کی آمد، کی شد!
«خیام. »