ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
٧. دەستمایەی عومرم لە دەستم دەرچوو
٦
دەستمایەی عومرم لە دەستم دەرچوو
بە پەنجەی ئەجەل جگەر کون کون بوو
ناگەڕێتەوە کەسێ لەو دنیا
تا لێی بپرسین ئەحواڵی مردوو
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »
داخم ئەوی دێر هات و ئەوی کەوناران
هاوباوەشی مەرگن و لە دنیا تاران
کەس نایەتەوە بەرەو ژیان لێی پرسم:
لە کوێیە بنە و باری هەواری یاران؟
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
سەرمایە و قازانج هەمووم لە دەست چوو
زۆر جەرگی بڕی ئەجەلی بەدخوو
کەس نەهاتەوە لەو دنیا تاکوو
بزانین باسی مردوەکان چی بوو
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی»
هەی داخ دەستمایە لە چنگمان دەرچوو
لەدەست مەرگ گەلێ جگەر کون‌کون بوو
خۆ کەس لەو دنیا نایە لێی پرسم
ئەنجامی کاری زووتر کۆچ کردوو
«وەرگێڕاوی چوارینەکانی خەییام، مامۆستا گۆران»
افسوس که سرمایه ز کَف بیرون شد،
در پایِ اَجَل بسی جگرها خون شد!
کس نامد از آن جهان که پرسم از وی:
کاحوالِ مسافرانِ دنیا چون شد؟
«خیام. »
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit