ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
٦. ئەو دەشتە کەوا هەر لالەزارە
٥
ئەو دەشتە کەوا هەر لالەزارە
گوڵاڵەی خوێنی چەن شەهریارە
وەنەوشەی ڕەنگ‌شین لە خاک دێتەدەر
دەنکە خاڵەکەی سەرگۆنای یارە
«شێخ سەلام»
هەر پنجە گوڵێکی سوور لە گوڵزارێ بوو
ئەو سوورییە خوێنی دڵی دڵدارێ بوو
هەر پەلکە وەنەوشەیەک لە هەردێ دەردێ
خاڵێکە لەسەر ڕوومەتی نازدارێ بوو
«هەژار»
لە هەر جێ گوڵ و لالەزارێکە
ئەو گوڵە خوێنی پاشای شارێکە
هەر وەنەوشەیەک دەم ئەکاتەوە
خاڵی سەر گونای چاو بەخومارێکە
«ئەحمەد شاڵی»
لە هەر دەشتێکا کە گوڵزارێکە
ڕەنگی گوڵ خوێنی شەهریارێکە،
وەنەوشەی مۆری لە گڵ دەرهاتوو
خاڵێکی جوانی ڕووی نیگارێکە!
«گۆران»
در هر دشتی که لاله‌زاری بوده‌است
از سُرخی خون شهریاری بوده‌است
هر شاخ بنفشه کز زمین می‌روید
خالی است که بر رُخ نگاری بوده‌است
«خیام»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
پێداچوونەوە: بینایی دیدە

پەراوێز edit