شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: نامەی جوانیم پیری زوو دڕی سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی ٧ نامەی جوانیم پیری زوو دڕی غونچەی بەهاری شادی هەڵوەری ئەو مەلە کەوا ناوی جوانی بوو کەی هات نازانم، کەی بۆ کوێ فڕی؟ ! «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. » زستانی ژیانە وا قەلی مەرگە قڕی پیری مڵەیەک بوو ڕەگی لاویمی بڕی باڵداری جوانیم لە لکی ئاواتم هاوارە لە من! چ زووبەزوو نیشت و فڕی «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. » حەیف ڕۆژانی جوانیم بەسەر چوو بەهاری تازەی ژینم وشک بوو ئەو باڵندەیەی کە گەنجی ناو بوو هاوار نازانم کەی هات و کەی چوو «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی» ئەفسوس! تۆماری جوانیمان تەی بوو بەهاری تازەی شادیمان (دەی) بوو ئەو مەلە مەستەی جوانی بوو ناوی هەی داد، نەمزانی کەی هات و کەی چوو «وەرگێڕاوی چوارینەکانی خەییام، مامۆستا گۆران. » افسوس که نامهٔ جوانی طی شد وان تازه‌بهار زندگانی دی شد آن مرغ طرب که نام او بود شباب فریاد! ندانم که کی آمد، کی شد! «خیام. » ++++++++++++++++++++++