لە دەریای شینی ئەجەل سەرنگوون
هەر یەک شەڕاب و هەر یەک مەجلیس بوو
بەڵام دوو دەورە لە من زیاتر بوون
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »
داخم گەلی یار و خۆشەویستان مردوون
لەش خاکی نێوان کۆمەڵێ دار و پەردوون
چەشتمان لە مەیەک هەموو لە ناو کۆڕی ژیان
پێش ئێمە بە دوو سێ پشوو مەستی کردوون
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
لەش خاکی نێوان کۆمەڵێ دار و پەردوون
چەشتمان لە مەیەک هەموو لە ناو کۆڕی ژیان
پێش ئێمە بە دوو سێ پشوو مەستی کردوون
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
داخی بە جەرگم هاوڕێکانم چوون
ئێسکیان داڕزاو نەمان و مردوون
وەک یەک نۆشیمان لە یەک پیاڵە
کەمێ پێش ئێمە ئەوان سەرخۆش بوون
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی»
ئێسکیان داڕزاو نەمان و مردوون
وەک یەک نۆشیمان لە یەک پیاڵە
کەمێ پێش ئێمە ئەوان سەرخۆش بوون
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی»
یارانی هاودەم هەموو لە دەست چوون
لە ژێر پێی مەرگا یەکیەک پێشێل بوون
لە بەزمی عومرا یەک (مەی)مان نۆشی
ئەوانی زووتر خست جامی گەردوون!
«وەرگێڕاوی چوارینەکانی خەییام، مامۆستا گۆران. »
لە ژێر پێی مەرگا یەکیەک پێشێل بوون
لە بەزمی عومرا یەک (مەی)مان نۆشی
ئەوانی زووتر خست جامی گەردوون!
«وەرگێڕاوی چوارینەکانی خەییام، مامۆستا گۆران. »
یاران موافق همه از دست شدند
در پای اَجل یکان یکان پست شدند
خوردیم ز یک شراب در مجلس عُمر
دَوری دو سه پیشتر ز ما مست شدند
«خیام»
در پای اَجل یکان یکان پست شدند
خوردیم ز یک شراب در مجلس عُمر
دَوری دو سه پیشتر ز ما مست شدند
«خیام»