ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
١٠. ئەڵێن لە بەهەشت حۆری و غیلمانە
٩
ئەڵێن لە بەهەشت حۆری و غیلمانە
شەرابی ئاڵە و هەنگوینی شانە
نان ئەو نانەیه ئەمڕۆ لە خوانە
بۆ خۆم هەڵگرم بۆ ئەو زەمانە
«شێخ سەلام»
ئەڵێن لە بەهەشت حۆری جوان هەیە
مەی و هەنگوینی سپی شان هەیە
بۆچ یارپەرستی و مەینۆشی نەکەم
مادام ئەنجامی کار هەمان هەیە؟!
«گۆران»
بیستوومە بەهەشتێ هەیە حۆری تێدا
ڕووباری شەڕابی پاکی دەڕوا پێدا
من لێرە مەی و یارێ پەیا کەم چ دەبێ؟
دەسکەوتەکە هەر یەکن بە هەردووک ڕێدا
«هەژار »
ئەڵێن بەهەشتە و حوری چاو کەژاڵ
شیرە و هەنگوینە و شەرابێکی ئاڵ
من باکم چی بێ کە لێرە هەم بێ
مەی و یارێکی تەڕی چواردەساڵ
«ئەحمەد شاڵی»
گویند بهشت و حورعین خواهد بود
آنجا مِی و شیر و انگبین خواهد بود
گر ما مِی و معشوق گزیدیم چه باک؟
چون عاقبت کار چنین خواهد بود!
«خیام»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
پێداچوونەوە: بینایی دیدە

پەراوێز edit