نەیسپێرێ بە خاک، بڕوانە کاری
هەور لە جیاتی ئاو، گەر خاک هەڵبگرێ
خوێنی نازاران خوڕزەم ئەباری
«شێخ سەلام»
گەردوون هیچ گوڵێک لە گڵ دەرناکا
تا نەیڕزێنێ دیسان لە خاکا
لە جێی ئاو خاکی هەڵگرتایە هەور
هەر خوێن ئەباری بەسەر خاشاکا
«گۆران»
تا نەیڕزێنێ دیسان لە خاکا
لە جێی ئاو خاکی هەڵگرتایە هەور
هەر خوێن ئەباری بەسەر خاشاکا
«گۆران»
هەر خاکێ هەیە خۆڵی لەشی یارانە
هەر چاو و دڵی دڵبەر و دڵدارانە
وەک ئاو کە هەور خۆڵ و گڵیش هەڵبگرێ
تا ڕۆژی حەشر تەوژمی خوێنبارانە
«هەژار»
هەر چاو و دڵی دڵبەر و دڵدارانە
وەک ئاو کە هەور خۆڵ و گڵیش هەڵبگرێ
تا ڕۆژی حەشر تەوژمی خوێنبارانە
«هەژار»
فەلەک لە زەوی گوڵێکی نەڕوان
نەیخاتە خاک و نەیکوژێ دیسان
گەر هەور وەک ئاو خاکی ئەباران
تا حەشر ئەباری خوێنی پیر و جوان
«ئەحمەد شاڵی»
نەیخاتە خاک و نەیکوژێ دیسان
گەر هەور وەک ئاو خاکی ئەباران
تا حەشر ئەباری خوێنی پیر و جوان
«ئەحمەد شاڵی»
گردون ز زمین هیچ گُلی برنارد
کش نشکند و هم به زمین نسپارد
گر ابر چو آب خاک را بردارد
تا حشر همه خون عزیزان بارد
«خیام»
کش نشکند و هم به زمین نسپارد
گر ابر چو آب خاک را بردارد
تا حشر همه خون عزیزان بارد
«خیام»