ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
١٢. ڕەهێڵە ئەکا هەوری بەهاران
١١
ڕەهێڵە ئەکا هەوری بەهاران
بۆ سەبزەزاری ڕوخساری یاران
سەیرانگای منە، ئیمڕۆ ئەم سەبزە
بۆ سەبزەی ئێمە کێ دێتە سەیران؟
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. »
هەور دیسان هات گیای شت بە گریان
بێ مەیی گوڵڕەنگ چۆن بژین یاران؟
ئێستا سەیرانگای ئێمەیە سەوزە
ئەی سەوزەی خاکمان کێی دێتە سەیران؟ !
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. »
پڕژاندی هەور لە دەشت و دەر بارانی
بێ مەی بی دەمێ، تامی ژیان نازانی
وا ئێمە لە سەیری سەوزەزارین، داخۆ
سەوزەی گڵی ئێمە کێ بکا سەیرانی؟
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
هەور هات و گریا دیسان بەهارە
وەرە سەرخۆش بین لەم سەوزەزارە
ئاخۆ سەوزەگیای سەر گۆڕی ئێمە
سبەی سەیرانگای کام هەرزەکارە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی»
ابر آمد و زار بر سرِ سبزه گریست
بی بادهٔ گُلرنگ نمی‌باید زیست
این سبزه که امروز تماشاگه ماست
تا سبزهٔ خاک ما تماشاگه کیست!
«خیام. »
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit