ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
١٣. سەوزەگیای تازە لێوی جۆیبار
١٢
سەوزەگیای تازە لێوی جۆیبار
سروچکە ئەدەن دەمی نەوبەهار
نامەردت نەکەن سەرنجی بدەن
نیشانت ئەدا، تازە خەتی یار
«شێخ سەلام»
هەر گیایەک لە گوێ ئاوێک ڕوواوە
ئەڵێی مووی لێوی تازە خەت داوە
نەکەی گیا هەرگیز بێ‌باک بشێلی
لە گڵی لەشی وەک گوڵ خەمڵاوە
«گۆران»
هەر سەوزە کە تازە لە دەم ئاوێ ڕواوە
وەک تازە خەتێ لە لێوی لاوێ ڕواوە
هەنگاوێ لەسەر شینکە بە پارێز دانێ
ئەو شینکە لە خاکی مەستەچاوێ ڕواوە
«هەژار»
لە هەر قوژبنێک سەوزە و مێرگێکە
لە خوێنی گەشی جوانەمەرگێکە
پێ توند دامەگرە لەو سەوزەگیایە
ڕەگ و ریشەکەی دڵ و جەرگێکە
«ئەحمەد شاڵی»
هر سبزه که برکنار جویی رُسته است
گویی ز لب فرشته‌خویی رُسته است
پا بر سر سبزه تا به خواری ننهی
کان سبزه ز خاک لاله‌رویی رُسته است
«خیام»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
پێداچوونەوە: بینایی دیدە

پەراوێز edit