شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: ڕەهێڵە ئەکا هەوری بەهاران سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی ١١ ڕەهێڵە ئەکا هەوری بەهاران بۆ سەبزەزاری ڕوخساری یاران سەیرانگای منە، ئیمڕۆ ئەم سەبزە بۆ سەبزەی ئێمە کێ دێتە سەیران؟ «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام. » هەور دیسان هات گیای شت بە گریان بێ مەیی گوڵڕەنگ چۆن بژین یاران؟ ئێستا سەیرانگای ئێمەیە سەوزە ئەی سەوزەی خاکمان کێی دێتە سەیران؟ ! «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا گۆران. » پڕژاندی هەور لە دەشت و دەر بارانی بێ مەی بی دەمێ، تامی ژیان نازانی وا ئێمە لە سەیری سەوزەزارین، داخۆ سەوزەی گڵی ئێمە کێ بکا سەیرانی؟ «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. » هەور هات و گریا دیسان بەهارە وەرە سەرخۆش بین لەم سەوزەزارە ئاخۆ سەوزەگیای سەر گۆڕی ئێمە سبەی سەیرانگای کام هەرزەکارە «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی» ابر آمد و زار بر سرِ سبزه گریست بی بادهٔ گُلرنگ نمی‌باید زیست این سبزه که امروز تماشاگه ماست تا سبزهٔ خاک ما تماشاگه کیست! «خیام. » ++++++++++++++++++++++