شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: ئەڵێن لە بەهەشت حۆری و غیلمانە سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - پێداچوونەوە: بینایی دیدە ٩ ئەڵێن لە بەهەشت حۆری و غیلمانە شەرابی ئاڵە و هەنگوینی شانە نان ئەو نانەیه ئەمڕۆ لە خوانە بۆ خۆم هەڵگرم بۆ ئەو زەمانە «شێخ سەلام» ئەڵێن لە بەهەشت حۆری جوان هەیە مەی و هەنگوینی سپی شان هەیە بۆچ یارپەرستی و مەینۆشی نەکەم مادام ئەنجامی کار هەمان هەیە؟! «گۆران» بیستوومە بەهەشتێ هەیە حۆری تێدا ڕووباری شەڕابی پاکی دەڕوا پێدا من لێرە مەی و یارێ پەیا کەم چ دەبێ؟ دەسکەوتەکە هەر یەکن بە هەردووک ڕێدا «هەژار » ئەڵێن بەهەشتە و حوری چاو کەژاڵ شیرە و هەنگوینە و شەرابێکی ئاڵ من باکم چی بێ کە لێرە هەم بێ مەی و یارێکی تەڕی چواردەساڵ «ئەحمەد شاڵی» گویند بهشت و حورعین خواهد بود آنجا مِی و شیر و انگبین خواهد بود گر ما مِی و معشوق گزیدیم چه باک؟ چون عاقبت کار چنین خواهد بود! «خیام» ++++++++++++++++++++++