ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام › چوارینەکانی خەییام ›
٥٢. کێ گوناهـ ناکا، کێیە پێم بڵێ؟
٥١
کێ گوناهـ ناکا، کێیە پێم بڵێ؟
هیچ کەس، بێ گوناهـ کێیە پێم بڵێ؟
کە من بەد بکەم، تۆش هەر بەد بکەی
فەرقی من و تۆ چییە پێم بڵێ
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: شێخ سەلام.»
بێ گوناهـ کێیە پێم ناڵێیت یەزدان؟ !
لە گوناهـ بەدەر کەی بووە ئینسان؟ !
من گوناهـ بکەم تۆش سزام بدەی
چی ئەبێ فەرقی من و تۆ قوربان؟ !
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی.»
کێ‌یە بێ گونای ڕووی دنیا، بڵێ؟ !
بێ گونا کردن چۆن ژیا، بڵێ؟ !
کە من بەد بکەم، سزای تۆیش بەد بێ
تۆ و من جیاوازین لە چی‌یا، بڵێ؟ !
«چوارینه‌کانی خه‌ییام، وه‌رگێڕانی: مامۆستا گۆران»
دنیایە لە کەو دە! بێگوناهێکی نییە
کەس بێ هەڵە نەژیاوە لە سەر ئەم زەوییە
من کردە خراپ و تۆش خراپەم تووش کەی
جیاوازی لە نێوان من و تۆ خوایە چییە؟
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار.»
آن کیست که بی‌جرم و گنه زیست؟ بگو
بی‌جرم و گناه در جهان کیست؟ بگو
من بد کنم و تو بد مکافات کنی
پس فرق میان من تو چیست؟ بگو ١
«منسوب به خیام»

١. فخرالدین عراقی.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit