شاعیر: شێخ سەلام کتێب: چوارینەکانی خەییام سەرناو: کێ گوناهـ ناکا، کێیە پێم بڵێ؟ سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - @chapkagolibevena ٥١ کێ گوناهـ ناکا، کێیە پێم بڵێ؟ هیچ کەس، بێ گوناهـ کێیە پێم بڵێ؟ کە من بەد بکەم، تۆش هەر بەد بکەی فەرقی من و تۆ چییە پێم بڵێ «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: شێخ سەلام.» بێ گوناهـ کێیە پێم ناڵێیت یەزدان؟ ! لە گوناهـ بەدەر کەی بووە ئینسان؟ ! من گوناهـ بکەم تۆش سزام بدەی چی ئەبێ فەرقی من و تۆ قوربان؟ ! «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: ئەحمەد شاڵی.» کێ‌یە بێ گونای ڕووی دنیا، بڵێ؟ ! بێ گونا کردن چۆن ژیا، بڵێ؟ ! کە من بەد بکەم، سزای تۆیش بەد بێ تۆ و من جیاوازین لە چی‌یا، بڵێ؟ ! «چوارینه‌کانی خه‌ییام، وه‌رگێڕانی: مامۆستا گۆران» دنیایە لە کەو دە! بێگوناهێکی نییە کەس بێ هەڵە نەژیاوە لە سەر ئەم زەوییە من کردە خراپ و تۆش خراپەم تووش کەی جیاوازی لە نێوان من و تۆ خوایە چییە؟ «چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار.» آن کیست که بی‌جرم و گنه زیست؟ بگو بی‌جرم و گناه در جهان کیست؟ بگو من بد کنم و تو بد مکافات کنی پس فرق میان من تو چیست؟ بگو ١ «منسوب به خیام» ١. فخرالدین عراقی. ++++++++++++++++++++++